Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:49

کوردستان.. ئاماده‌کاری بۆ هاتنی گه‌شتیاران ده‌کرێت

كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك - هه‌ولێر رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران به‌رز دەكاتەوە
كوردستان.. ئاماده‌كاری بۆ هاتنی گه‌شتیاران ده‌كرێت
کوردستان TV
#7 #8
100%

نادر رۆستی وته‌بێژ‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی شاره‌كانی خوارووی عێراق و ژماره‌یه‌كیش له‌ گه‌شتیاری وڵاتانی دیكه‌ دێنە هەرێمی كوردستان. 

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم وتیشی: "دابه‌زینی به‌های تمه‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێت، چونكه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك گه‌ر بیه‌وێت گه‌شت بكات، پێویستی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ جه‌ژنه‌كانی رابردوو.

له‌باره‌ی كاریگه‌ریی كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوكیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌ كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك - هه‌ولێر رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران به‌رز ده‌بێتەوە، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ ئاسانكارییه‌كی ته‌واو بكات بۆ هاتنی گه‌شتیاریی زیاتر. 

نادر رۆستی ده‌شڵێت: "له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاماده‌كاریی باش كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن و حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران و جگه‌ له‌ كه‌رتی گشتی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تیش رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ ده‌بێت 24 كاتژمێر شوێنی گه‌شتیاران ئاماده ‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لەكاتی هاتنی هه‌ر گه‌شتیارێك شوێنی خه‌وتن و حه‌وانه‌ی بۆ دابین بكرێت"

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.