فیلمی تۆماری "عێراق له نێو ساچمادایه " له كۆتایی ساڵی 2006 له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی " جیمس لۆنگلی " كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی بۆ كراوه و یه‌كێكه له‌م فیلمانه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی نێوده‌وله‌تی به‌ده‌ستهێناوه .
نوێنەری سینەمای کوردستان لە فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا " پشتیوان عه‌بدولڵا " ئاشكرایده‌كات ، فیلمی تۆماری " عێراق له نێو ساچمادایه " ئاماژەیەکە بە پەرش و بڵاوی و پارچە بوونی عیراق وەک پاچە ساچمە بۆ چەند پارچەیەک ، وتیشی فیلمه‌كه خەڵاتی جوسامی وەک باشترین فیلمی تۆماری وەرگرتوە، پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو لە بە شی فیلمی تۆماری .
ئه‌م فیلمه ماوه‌كه‌ی 84 خوله‌كه و لە چەندین فیستڤاڵی گرنگی سینەمایی جیھانی بەشدار بووە و پیشان دراوە ، دەرھینەر لەو فیلمەیدا، بە شێواز و ستایلی کامیرا و چاوی ڕاستى و ڕاستگۆ، دور لە ستایلی راپۆرتە فیلم و ڕیپۆرتاژی ته‌له‌فزێونی کاری لەسەر فیلمەکە کردووە .
دەرھێنەر لە فیلمەکەیدا ئاشكرایده‌كات ، کورد باشترین دۆست و ھاوپەیمانی ئەمه‌ریکایه باس لە گرنگی بوونی کورد لە وێناکردنی سیاسەتی عێراق دەکات و وەک یاریکەرێکی گرنگ سەیری دەکات ، ئەوەی لای کورد دەگوزەری جۆرێکی تایبەتمەندە و شێۆازێکە لە حکومڕانی سەربەخۆ و ئەزموونێکی تازە و سەرکەوتووە لە حکومڕانی لە عێراقی تازەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.