پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ره‌ئی ئه‌لیۆم چوار هۆكاری پشت گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیای ئاشكرا كردووه.
به پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ره‌ئی ئه‌لیۆم، كه له‌لایه‌ن عه‌بدولباری عه‌توان، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی فه‌له‌ستینی ، كه له ئێستادا له له‌نده‌ن داده‌نیشێ، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، چوار هۆكاری گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا خراوه‌ته روو كه به‌م شێوه‌یه باسی لێوه كراوه..
یه‌كه‌م: ره‌جه‌به ته‌یب ئه‌ردۆگان ره‌تی كردۆته‌وه ئه‌ندرۆ برانسۆن، ئه‌و راهیبه ئه‌مركییه راده‌ست بكاته‌وه كه له ئێستادا به تۆمه‌تی پاڵپشتی له تیرۆر له توركیا به‌ند كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توركیا مه‌رجی ئازادكردنی ناوبراوی به راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌ستۆته‌وه.
دووه‌م: سووربوونی ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر كڕینی رۆكێتی ئێس 400 له بڕی رۆكێتی جۆری پاتریۆتی ئه‌مریكی.
سێیه‌م: ناڕازیبوونی ئه‌ردۆگان به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ شاری قودس و ناساندنی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
چواره‌م: پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌ردۆگان له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئابلوقه ئابوورییه‌ی كه ئه‌مریكا خستویه‌ته سه‌ر ئێران.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.