Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:55

گووگل یادی " عه‌نبه‌ره‌ " ده‌کاته‌وه‌

یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ داستانی "ئه‌لیازه‌"ی هۆمیرۆسی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی،
کوردستان TV
100%

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گووگڵ له‌ شوێنی گه‌رانیدا وه‌ك رێزلێنانێك وێنه‌ی ژنێكی ناوداری بۆ یادكردنه‌وه‌ كه‌ ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی بوو دابه‌زاند .

ئه‌و ژنه‌ی گووگڵ یادی كرده‌وه‌ " عه‌نبه‌ره‌ سه‌لام خالیدی" بوو  عه‌نبه‌ره‌ نووسه‌رێكی لێهاتوو و ناسراوی لبنانییه‌ و له‌ ساڵی 1897 له‌ شاری به‌یرووت له‌ دایك بووه‌ " له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا خه‌تمی قورئانی پیرۆزی كردووه‌ " 

ئه‌و ژنه‌ له‌ ساڵی 1925 گه‌شتی بۆ ئینگلته‌را كردووه‌، له‌ به‌شی ئادابی ئینگلیزی خوێندوویه‌تی " یه‌كه‌م ژن بووه‌ له‌ ڕادیۆی قودس ئیشی كردووه‌ و  توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب به‌ شێوه‌یه‌كی ژنانه‌ نووسیوه‌ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ " له‌ ساڵی حه‌فتاكاندا عه‌نبه‌ره‌ كتێبێكی به‌ ناوی "گه‌شتێك به‌ ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی لبنان و فه‌له‌ستین" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م یاده‌وه‌ری بووه‌ له‌سه‌ر فه‌له‌ستین له‌ لایه‌ن ژنه‌وه‌ بنووسرێت .

عه‌نبه‌ره‌ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ داستانی "ئه‌لیازه‌"ی هۆمیرۆسی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، دواتر ته‌ها حوسێن پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌ و بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش داستانی "ئۆدیسا" و "ئه‌نیاده‌"ی فێرجیلی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌.

ئه‌م ژنه‌ له‌ ساڵی 1986 كۆچی دوایی كرد و چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له‌ ئێستا ساڵوه‌گه‌ڕی 121 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بوو، بۆیه‌ گووگڵ یادیان كرده‌وه‌.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.