سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كی یه‌كجار خۆش و ده‌گمه‌ن بووه، ئه‌و خاوه‌نی ده‌نگێك بووه جیاواز له هه‌موو ده‌نگه‌كان و كه‌م كه‌س توانیویه‌تی لاسایی بكاته‌وه و خۆی له قه‌ره بدات، به تایبه‌تی ئه‌و دوو گۆرانیه‌ی (ئه‌ی ڕه‌فیقانی ته‌ریقه‌ت) و (خه‌مگین و دڵ په‌شێوم) كه هه‌میشه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سه‌وداسه‌ران و ئاشقانیه‌وه ده‌گوترێته‌وه .
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كه ناوی (ڕه‌زا سه‌ڵه‌واتی) یه گۆرانیی (ئه‌ی ڕه‌فیقانی ته‌ریقه‌ت) زۆر به جۆش و خرۆش و ستایلێكی تازه‌وه گوتوه كه مرۆڤ سه‌رمه‌ست ده‌كات و ده‌یباته دنیایه‌كی دیكه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌میش ده‌نگ و سه‌دایه‌كی یه‌كجار خۆش و له‌باری هه‌یه و خاوه‌ن ئاینده‌یه‌كی گه‌شه.
ئه‌و گۆرانیبێژه گه‌وره‌یه كوڕی َ نیزامه‌دینی كوڕی سه‌ید جامی كوردستانی َ ه و له ساڵی 1882 له گوندی سه‌ڵوات ئاوای نزیك شاری سنه له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 20 ساڵی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خاتوو ماه شه‌ره‌ف خانم پێكهێناوه .
سه‌ید عه‌لی خاوه‌نی دوو كوڕ و دوو كچ بووه به ناوه‌كانی عه‌بدولئه‌حه‌د و مه‌سیح و زه‌هرا و زارا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوو كوڕه‌كانی ته‌مه‌نیان كوورت بووه هه‌ر زوو كۆچی دواییان كردوه و كۆڵێ خه‌م و په‌ژاره‌یان بۆ جێهێشتوه .
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر له ڕۆژی 6 ی مانگی ئابی ساڵی 1936 بۆ دوا جار كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له گۆڕستانی سه‌ڵواتئاوای ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.