Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:50

لۆکه‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقال ده‌کات

به‌ یه‌‌كێك له‌ چالاكترین هونه‌رمه‌نده‌ ژنه‌كانی كورد داده‌‌نرێت
کوردستان TV
100%

دوای بێده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ " گۆرانیبێژی ناسراوی كورد َ لۆكه‌ زاهیر َ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می تازه‌ی ده‌بێت .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی بچووكی ڤیدیۆیی له‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ " ئه‌مه‌ وایكرد ته‌واوی پێگه‌ هونه‌رییه‌كان و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌م هه‌واڵه‌وه‌ سه‌رقاڵ بن .

لۆكه‌ زاهیر به‌ یه‌‌كێك له‌ چالاكترین هونه‌رمه‌نده‌ ژنه‌كانی كورد داده‌‌نرێت " له‌ ساڵی ٢٠٠٨ ده‌‌ست به‌‌ یه‌كه‌مین كاری ده‌‌كات، یه‌‌كه‌‌مین به‌‌رهه‌‌می خۆی وه‌‌ك كلیپ بڵاو ده‌‌كاته‌‌وه‌ به‌‌ناوی "ترس" " له‌ ساڵی 2009 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ ناوی sms بڵاوكرده‌وه‌ " له‌‌ ساڵی ٢٠١٠ وه‌ك باشترین لاوی ساڵ هه‌‌ڵبژێردرا، له‌‌ هه‌‌مان ساڵدا دوو ئه‌‌لبوومی بڵاو كرده‌وه‌‌ و خاوه‌‌نی زیاتر له‌ ١٥ كلیپ و زیاتر له‌ ٧٠ گۆرانییه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.