ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعوودی بە توندی داوای لێبووردن لە بەڕێز مەسعود مستەفا بارزانی دەکەین، بەرامبەر بەو هەڵەیەی کە بە دڵنیاییەوە بێ مەبەست کردوومانە، لە داهاتووشدا لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوەیە دەکەین کە ئێمەی خستووەتە هەڵە.
پاش ئەوەی ڕۆژنامە سعوودییەکە لە پای بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە، داوای لێبووردنی کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هەڵەکەیان دەکەن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی چەواشەکاری لە کوردستاندا هەواڵەکەیان بڵاو دەکردەوە، شەرمەزار کران.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعوودی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتەی خۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە سامانی سەرۆک بارزانی کرابوو و ژمارەی ناڕاست و بێ بنەمای تێدا بڵاو کرابووەوە.
ڕۆژنامەکە دانی بەوەدا ناوە کە ناتوانن زانیارییەکانیان بە بەڵگە بسەلمێنن و ”ڕەنگە پاڵنەری دیکە“ لە پشت ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەوە هەبێت، بۆیە داوای لێبووردنی لە سەرۆک بارزانی کردووە و نووسیویەتی:
بە توندی داوای لێبووردن لە بەڕێز مەسعود مستەفا بارزانی دەکەین، بەرامبەر بەو هەڵەیەی کە بە دڵنیاییەوە بێ مەبەست کردوومانە، لە داهاتووشدا لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوەیە دەکەین کە ئێمەی خستووەتە هەڵەکەوە، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ندێك میدیای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و زانیاری ناڕاستتریان خسته سه‌ر زانیارییه هه‌ڵه‌كانی رۆژنامه سعودییه‌كه.
دوای بڵاوبوونه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعوودی میدیا ناخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوور له ئه‌خڵاقی رۆژنامه‌وانی و به‌شێویه‌كی ناپیشییانه مامه‌ڵه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه كردبوو وه خۆیان ده‌دزنه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆزش هێنانه‌وه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی، نایانه‌وێت راسته‌یه‌كان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.