Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:26

خه‌سره‌و جاف له‌ رۆمانێکدا باسی ژیانی " نالی " ده‌کات

ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌هه‌مى زیاتر له‌ 4 ساڵیه‌تی
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ ئیواره‌ی 4 /8/ 2018 له‌ شاری هه‌ولێر ، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ڕۆشه‌نبیران و نووسه‌ران و میدیاكاران ، له‌ ناوه‌ندى ئاوێر ڕێوره‌سمى واژۆكردنى ڕۆمانى (شازاده‌ و شاعیر)ى نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى كورد " خوسره‌و جاف" به‌رێوه‌چوو .

 له‌م رێوره‌سمه‌دا نووسه‌ری رۆمانی شازاده‌ و شاعیر " خه‌سره‌و جاف " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌هه‌مى زیاتر له‌ 4 ساڵى گه‌ڕان و سووڕانه‌ له‌و شوێنانه‌ى (نالى) و كه‌سوكارى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ژیاون ، وتیشی زانیارى زۆر ورد و نه‌بیستراو له‌باره‌ى (نالى) و ئه‌ده‌بى نالى و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى نێوان له‌گه‌ڵ مه‌ستوره‌ خانمى ئه‌رده‌لانى كۆكردۆته‌وه‌ و له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا جێى كردۆته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، ئه‌م رۆمانه‌ تازه‌ترین كتێبى هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندازیار و نووسه‌ر " خه‌سره‌و جاف " ه‌ كه‌ باسی ژیانى شاعیرى مه‌زن و ناودارى كورد، (نالى) ده‌كات .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.