بانكی ناوەندی عێراق ئاماری خەرجییەكانی 13 ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە کە 703 ملیار دۆلاری خەرجكردووە كە دەكاتە 99.5%ی كۆی داهاتەكانی.
بانكی ناوەندی عێراق كۆی بڕی پارەی وەرگیراو و خەرجییەكانی وەزارەتی دارایی لە دراوی بیانی لەنێوان ساڵانی 2005 ـ 2017 ئاشكراكرد و بەپێی راپۆرتەکە عێراق زیاتر لە 700 ملیار دۆلاری خەرجکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی، لە ساڵی 2005-2017 نزیكەی 706.23 ملیار دۆلاری ئەمریكییان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووەو لەو بڕەش 703.11 ملیار دۆلاری كە دەكاتە رێژەی 99.5%ی كۆی داهاتی عێراق، خەرج كراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە ساڵی 2012 عێراق زۆرتین داهاتی هەبووە كە بڕكەی گەیشتۆتە 106.23 ملیار دۆلار و ساڵی 2013 زۆرترین بڕی بودجەی تێدا خەرجكراوە كە 97.45 ملیار دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە كە لە ساڵانی نێوان 2005-2013 رێژەی گەشەكردن 21.7% بووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵانی 2014-2017 زۆر زیاتر بووە كە ئاستی گەشەكردن تێیاندا 5.4% بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.