گۆرانی " وێنه‌ی تۆ " نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیبێژی لاو " شه‌هرام سه‌ردار " ه كه به شێوه‌ی ڤیدیۆ گرافیك ده‌یخاته بازاره‌وه و ئه‌مه‌ش دووه‌م به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه به‌م شێوازه بڵاوده‌كرێته‌وه .
تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن خودی گۆرانیبێژ " شه‌هرام " نووسراوه و كاری میكس و مایسترینگی له لایه‌ن " ئارام سه‌ردار" ه‌وه بۆ كراوه ، بۆتان ئه‌به‌به‌كر كاری تۆماركردنی بۆ ئه‌نجامداوه ، گۆرانییه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای ڤینۆ به‌رهه‌مهێنراوه .
شه‌هرام سه‌ردار له شاری سلێمانی له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یكی زۆر له به‌رهه‌م و كاری هونه‌رییه ، له ساڵی 2012 هاتۆته نێو كاری هونه‌ریی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.