خانمه گۆرانیبێژی كورد " كیژان ئیبراهیم خه‌یات " له ژێر ناوی " بانگی كوردستان " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی بانگی كوردستان له لایه‌ن " ره‌زا حه‌مه " تێكسته‌كه‌ی نووسراوه و " كیژان " ی هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه ، هه‌ریه‌ك له " ئه‌فشین شوكری و شوان ئه‌كره‌م " كاری دابه‌شكردنی میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه و كاری ده‌رهێنانی گۆرانییه‌كه‌ش له لایه‌ن هاوسه‌ری " كیژان " زیره‌ك میره جێبه‌جێكراوه .
كیژان ئیبراهیم خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه ، بریاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له ژێر ناوی " ته‌نیام " ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.