ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی سووریا كه زۆرترین ژماره‌ی رێبه‌ره‌كانی له كوردانی رۆژئاوای كوردستان پیكهاتوون، رایانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی دانووستانه‌كان و كۆتاییهێنان به توندوتیژیی و جه‌نگ له سووریا، كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرێت.
رێبه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی سووریا كه له ئه‌ستۆی كوردانی رۆژئاوایه وتوویه‌یتیی رۆژی رابردوو رێككه‌وتن له نێوان نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیكی سووریا و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كراوه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی كۆتاییهێنان به جه‌نگ. هه‌ڵبه‌ت پێشتر هه‌واڵی ئه‌نجامی دانووستانی نێوا ئه‌و دوولایه‌نه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوببووه‌وه.
حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌مدواییه باسی له‌وه كردبوو كه بڕیاره هه‌ندێك رێكار بگیرێته‌به‌ر بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژائاوای كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتیك و حكومه‌تی سووریا بڵاویان كردووه‌ته، ئامانج له پێكهێنانی ئه‌و كۆمیته‌یه، كۆتاییهێنان به جه‌نگ و قه‌یرانی 7 ساڵه‌ی سووریایه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.