Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:30

سووریا.. 3 ته‌قینه‌وه‌ 75 که‌سى کرده‌ قوربانى

ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كان به‌ پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وة هێرشیان كردووه‌
سووریا.. 3 ته‌قینه‌وه‌ 75 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
#12
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیوم سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2018، له‌ شارى سوه‌یدا كه‌ نزییك سنو,رى وڵاتى ئوردنه‌، زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ش به‌ پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 38 كه‌س كوژراوه‌ و 37 كه‌سیش برینداره‌.

هاوكات ته‌له‌فزیۆنێ فه‌رمیى سووریاش بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز سووریا ڕوویدا و هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێرشیك بۆ سه‌ر گونده‌كانى ئه‌ل متونه‌ و دۆما و ته‌یما سه‌ر به‌ شارى سوه‌یدا.

ته‌له‌فزیۆنێ فه‌رمیى سووریا ڕایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكى داعش توانیان دزه‌ بكه‌نه‌ نێو شارى سوه‌یدا و سێ ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن یه‌كه‌م له‌ نزیك بازار و دووهه‌م له‌ خۆڵگه‌ى ئه‌لمه‌شنه‌قه‌ و سێهه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ دوار ئه‌لنه‌جم ئه‌نجامدراو و به‌هۆیه‌وه‌ش 75 كه‌س بوونه‌ قووربانى.

هه‌واڵه‌كانى ناوخۆ ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانى سه‌ر به‌ حكۆمه‌تى سووریا توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵى ته‌واوى هێرشه‌كه‌ بكه‌ن و دوو كه‌سى هێرش به‌ره‌كانى سه‌ر به‌ داعش كۆژراون، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى سه‌ر به‌ رژێمى سووریا له‌ ئاماده‌باشی دان بۆ وڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى داعش و له‌ ئێستادا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه‌ له‌ گونده‌كانى ڕامى دۆما و عه‌راجه‌ و له‌ نیوان دانیشتوانى دێهاته‌كه‌ و یه‌كه‌ى سوپا له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ و چه‌كدارانى داعش. 

ئه‌م هێرشه‌ى ئه‌مڕۆى شارى سوه‌یدا به‌ گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت و ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كان به‌ پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وة هێرشیان كردووه‌ و ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵكى كردووه‌، هه‌روه‌ك هه‌واڵه‌ فه‌رمییه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ چه‌كدارانى داعش پشتێنى بۆمبڕێژكراویان له‌ پشت به‌ستووه‌ و هێرش ده‌كه‌ن. 

به‌پێى ئاژانسى فرانس پرێس ڕایگه‌یاندووه‌: داعش له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌مڕۆدا تۆانیویانه‌ سێ گوند كۆنترۆڵ بكه‌ن له‌و گوندانه‌ى ده‌وروبه‌رى سوه‌یداى باشوورى سووریا.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.