Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:25

ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی رژێمی سووریا ده‌خاته‌ خواره‌وه‌

له‌ ئاسمانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24-7-2018 سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سۆخۆی 27ی سوریایان له‌ كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ ئاسمانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

به‌ گوێری هه‌وڵه‌كان فڕۆكه‌كه‌ له‌ رووباری یه‌رموك له‌ ناو خاكی سوریا كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌ دوو موشه‌كی جۆری پاتریۆتیان ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌كه‌ كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 2كم چوه‌ته‌ ناو خاكی ئیسرائیله‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ سوپای ئیسرائیل ئاماده‌یه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی رێكه‌وتنی جێگیركردنی هێزه‌كان كه‌ ساڵی 1974 ئیمزا كراوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.