به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ى ته‌مموزى 2018، بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له تویتێكدا وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دایه‌وه و نووسیویه‌تى " به كۆمه‌ڵ كوشتنى سوورییه‌كان و كورد و به زیندان كردنى هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى، راستى حاشا هه‌ڵنه‌گرن كه ئه‌ردۆغان دژى یاسا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى وڵاته‌كه‌یه‌تى" هه‌روه‌ها نه‌ته‌نیاهۆ وتى توركیا له ژێر ركێفى ئه‌ردۆغان ده‌گۆڕێت بۆ "دیكتاتۆریه‌تى تاریك "، له‌كاتێكدا ئیسرائیل مافى یه‌كسان ده‌به‌خشێته هه‌موو هاووڵاتیانى.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و ره‌خنه گرتنه‌ى سه‌رۆكى ئیسرائیل له ئه‌ردۆغان دوا به‌دواى ئه‌وه دێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى به (فاشسترین) ده‌وڵه‌تى جیهان ناوبرد .
له لێدوانێكدا بۆ په‌رله‌مانى توركیا ئه‌ردۆغان وتى " ئیسرائیل وڵاتێكى بێ یاسا و سه‌ركوتكه‌ره و هه‌روه‌ها وتیشى " رۆحى هیتله‌ر له‌ناو هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى ئیسرائیل ده‌ركه‌وتۆته‌وه، ئیسرائیل یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى زایۆنیست، فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رستى جیهانه".
هاوكات بینییت نه‌فتالى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ئیسرائیل به تووندى وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دایه‌وه و تى " وڵاتى ئیسرائیل وانه‌ى ڕه‌وشت له دیكتاتۆرێكهوه قبووڵ ناكات، كه ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كوژێت له وڵاته‌كه‌ى خۆى و له شوێنى كه".
جێى ئاماژه‌یه په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و توركیا له‌سه‌ر گرژییه‌كانى شارى غه‌زه و گواستنه‌وه‌ى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس له مانگى ئایارى رابردوو كه هه‌ردوو وڵات دپلوماتكارهكانیان له وڵاته‌كانیان ده‌ركرد و ته‌واو ئاڵۆزى له نێوان ئه‌و دوو وڵاته په‌ره‌ى سه‌ندووه، له رابردووش هه‌ردوو سه‌ركرده چه‌ندین جار هێرشیان كردۆته سه‌ریه‌ك.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.