Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:29

به‌رهه‌ڵستکاران و لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د قونه‌یترا چۆڵ ده‌که‌ن

تا ئێستا ژماره‌ی وردی ئه‌و چه‌كدار و هاوڵاتییه‌ سڤیلانه‌ دیار نییه‌ كه‌ ده‌بێ قونه‌یترا به‌جێبێڵن
به‌رهه‌ڵستكاران و لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د قونه‌یترا چۆڵ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

دوای پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سووریا له‌ ناوچه‌ی قونه‌یترا، لایه‌نه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن تا ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌و پاسانه‌ جێبێڵن كه‌ پێشتر ئاماده‌كراون و به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری سووریا بڕۆن.

هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن رۆژی رابردوو كاروانێكی پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان تا ئه‌ندامانی گروپه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی چه‌كداری سووریا و خه‌ڵكی سڤیلی گه‌مارۆدراوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ باكووری وڵاته‌كه‌ بگوازنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و رێَككه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا كراوه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزیسۆنی سووریا كه‌ ئاماده‌نه‌بوونه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د پێبخه‌نه‌ قۆناغی ئاشتییه‌وه‌، له‌ پارێزگای قونه‌یترا ده‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگای ئدلب. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ژماره‌ی وردی ئه‌و چه‌كدار و هاوڵاتییه‌ سڤیلانه‌ دیار نییه‌ كه‌ ده‌بێ قونه‌یترا به‌جێبێڵن.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، رۆژی رابردوو گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی دوو شارۆچكه‌ی شیعه‌نشینی " الفوعه‌ " و " كفریا " كه‌ لایه‌نگری حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دن له‌ پارێزگای قونه‌یتراوه‌ بۆ پارێزگای حه‌له‌ب كۆتایی پێهات.

به‌ پێی راپۆرتێكی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامدراون سه‌رجه‌م پارێزگای قونه‌یترا ده‌گرێته‌خۆ، هه‌ڵبه‌ت جیا له‌و به‌شانه‌ی كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی " تحریرالشام "ـه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.