Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:32

هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆکردنی دووپشک ده‌ستی پێکرد

حاڵه‌ته‌كانی پێوه‌دان زیاتره‌ له‌ شه‌وانه‌ زياتره‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌ڵمه‌تێك به‌ مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك ده‌ستی پێكردو له‌ هه‌ر شوێنێكیش هاووڵاتییان داوا بكه‌ن تیمه‌كان روو له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن .

فه‌یسه‌ڵ خه‌تیب ئۆغڵو، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌ شاره‌وانی دیاربه‌كر رایگه‌یاند: تیمه‌كانمان شه‌و و رۆژ بێوه‌ستان هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ ده‌رمان رشێن ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ دووپشك رووی تێكردبن. زۆربه‌ی كات دووپشك شه‌وان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆیه‌ شه‌وانیش حاڵه‌ته‌كانی پێوه‌دان زیاتره‌ رۆژانیش له‌نێو دار و خه‌ڵووز و شوێنی تاریكدان. له‌ هه‌ر كوێیه‌ك هاووڵاتییان داوا بكه‌ن تیمه‌كانمان روو له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یڕشێنن. جاران به‌ هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ هاووڵاتییان گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا، به‌ڵام ئێستا به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو تۆماركردنی حاڵه‌تی پێوه‌دان كه‌مبۆته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی دووپشك ده‌ستی پێكردووه‌ .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.