قه‌رارگای سه‌ربازیی نه‌جه‌فی سه‌ر به سوپای پاسداران رایگه‌یاندووه كه له ناوچه‌ی نۆدشه‌ی سه‌ر سنووری كرماشان باشووری كوردستان، له نێوان هێزه‌كانی ئه‌وان و ئه‌وجۆره‌ی خۆیان وتوویانه له نێوان گروپێكی تیرۆریستی‌دا پێكدادان روویداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ناوخۆی ئێران رۆژی شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌ر زاری قه‌رارگای نه‌جه‌فی سوپای پاسدارانه‌وه راگه‌یاند: له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا سێ كه‌س له ئه‌ندامانی گروپێكی تیرۆریستیی كوژراون و كه‌سێكیشیان برینداربووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌سیجی ناوچه‌كه‌ش كوژراوه.
هه‌ڵبه‌ت ماڵپه‌ڕی ئاڤاتوده‌ی له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تیی كه ئه‌م پێكدادانه له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران له گوندی شمشێری ناوچه‌ی نۆدشه‌ی هه‌ورامان روویداوه و تا ئێستا زیانی گیانی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نه‌زانراوه.
پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژائاوا و كوردستان و كرماشان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تیی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا چه‌ندینجار شایه‌تی پێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی باسه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران گروپه‌كانی ئۆپۆزیسۆنیش هاوشانی گروپه تیرۆریستییه‌كان به تیرۆریست هه‌ژمار ده‌كات و هه‌ر به‌مجۆره‌ش ناویان ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا - ئاڤاتوده‌ی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.