Erbil 16°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 02:30

ڕاگرتنی فه‌یسبووک شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

به‌هۆی خۆپشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی خوارووی عێراق
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاری راگرتنی فەیسبوک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە عیراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و وته‌بێژی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمیش رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئومێد محه‌مه‌د عه‌لی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان راگه‌یاند: فەیسبوک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان له‌ عیراق ڕاگیران.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، به‌ بڕیارى حكومه‌تى عێراق،بڕیارى راگرتنى فه‌یسبووك و ئینستاگرام و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كانى دیكه‌ دراوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا.

روونیشیكرده‌وه‌: بڕیاری راگرتنەکە كاتییه‌ و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێله‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌ونه‌وه‌ كار.

رۆژی 7ی ته‌مموزی 2018، خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە دژی نەبوونی كارەبا و ئاوی پاك دەستی پێ كرد، پاش ئەوەی پۆلیس و هێزە ئه‌منییەكان تەقەیان لە خۆپێشاندەران كرد، بەوهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون و دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانی لە دەست دا، بۆ رۆژی دواتر خۆپێشاندان سەرجەم ناوچەكانی بەسڕەی گرتەوە و بەردەوامی هەبوو.

لە رۆژی پێنجشەممه‌ی رابردوو خۆپێشاندەران چوونە سەر كێڵگەی نەوتی قوڕنە دوو و ئاگریان لە فەرمانگەی بەڕێوەبردنی كێڵگەكە بەردا، بە هەلیكۆپتەر فەرمانبەره‌ بیانییەكانی ناو كێڵگەكە گوازرانەوە، دوێنێ هەینیش خۆپێشاندانەكان زۆربەی شارەكانی باشووری عیراقی گرتەوە و فڕۆكەخانەی نەجەف داخرا و بارەگای نۆ حزب سووتێنران و 40 شەقامی سەرەكی هاتوچۆیان لێ وەستا و 63 كورژاو و برینداریشی لێ كەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.