Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:12

له‌که‌رکوک و خورماتوو هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ناوچه‌که‌ جێدێڵن به‌ره‌و شاری به‌غدا جوله‌یان پێکرا

تا دێت خۆپیشاندانی هاوڵاتیان زیاتر فراوان ده‌بێت
کوردستان TV
100%


به‌هۆی فراوانبوونى  خۆپیشاندانه‌كانى هاوڵاتیانى عێراقى له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست و  به‌غداى پایته‌ختى عێراق ،  حكومه‌تى عێراقى بڕیاری دا به‌شێك له‌هێزه‌كانیان بەرپەرچدانەوەی خێرا (رد السریع) له‌كه‌ركوك و خورماتوو به‌ره‌و به‌غدا جوله‌ى پێبكات له‌پێناو زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خۆپیشاندانى هاوڵاتیان كه‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو شه‌قام داوای باشتر كردنى  ژیانیان و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆیان  له‌ داواكارییه‌  سه‌ره‌تاییانه‌ . 


تا دێت خۆپیشاندانی هاوڵاتیان زیاتر فراوان ده‌بێت له‌پارێزگاكانى به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و بابل و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شوێندا گرتووه‌ و رووبه‌رووبونه‌وه‌ش له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ندێ ناوچه‌ و شوێنى عێراق ڕوویداوه‌ 

POLICEPOLICE

ژێدەر
ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.