په‌یامنێرمان سه‌نگه‌ر گۆران له‌به‌رده‌ره‌ش رایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا دوو خوشك به ناوه‌كانی نیهایه‌ت ره‌مه‌زان و شیفا ره‌مه‌زان له ئاوی رووباری خازر خنكان .
میقداد كاكل ، كه‌سیكی نزیكی قوربانییه‌كان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌و دوو خوشكه به مه‌به‌ستی به سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان روویان له لیواری رووباره‌كه كردبوو، له ناكاو شیفای ته‌مه‌ن 14 ساڵان ده‌كه‌وێته نێو ئاوی رووباره‌كه، نیهایه‌ت-ی ته‌مه‌ن 15 ساڵانیش بۆ رزگاركردنی گیانی خوشكه‌كه‌ی له مردن ،خۆی هه‌ڵداوه‌ته نێو رووباره‌كه و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان خنكاون.
له‌مباره‌یه‌وه رائید فیراس یاسین ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ئاكرێ به كوردستان تیفی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له هه‌بوونی رووداوێكی خنكان، تیمَكی ژێر ئاوی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و توانیان ته‌رمی هه‌ردوو خوشكه‌كه له نێو ئاو ده‌ربهێنن و كه‌سێكی تریش له مردن رزگار بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.