Erbil 5°C سێشەممە 25 شوبات 12:32

له‌قه‌ڵادزێ ژنێکى ته‌مه‌ن 68 ساڵ خۆی سوتاند

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 7:00 ژنێک بەناوی ( ئـ . ح . ح ) لەدایک 1950 پیشەی ژنی ماڵ ، دانیشتووی قەڵادزێ - گەڕەکی ئاشتی لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەوت سوتاوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی لە 60% و بەهۆی سەختی برینەکەشی ڕەوانەی سلێمانی کرا.

بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە باری دەرونی ناجێگیر بووە و بەو هۆیەشەوە نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیداو ئاگری لەخۆی بەرداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.