Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:39

دیوانی دووه‌می شیعره‌کانی نووسه‌ر و شاعیر" ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی" بڵاوده‌کرێته‌وه‌

ساڵی پار دیوانی یه‌كه‌می ده‌رچوو به‌ ناونیشانی ( ئارا.. به‌سته‌ی ژیان و مه‌رگ)
کوردستان TV
100%

"گۆرانییه‌ك له‌ دڵمایه‌" ناونیشانی دیوانی دووه‌می شیعره‌كانی ( ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی)ـیه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ۱٦/ ۸ / ۲٠۱۸ له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر به‌ واژۆی شاعیره‌وه‌ پێشكه‌شی شاعیران و شیعردۆستان و هاوڕێیانی ده‌كات.

دیوانه‌كه‌ قه‌واره‌ مامناوه‌ندییه‌. ۲٤۲ لاپه‌ڕه‌یه‌. تابلۆی به‌رگه‌كه‌ی كاری هونه‌رمه‌ندی پایه‌داری رۆژئاوا " لوقمان ئه‌حمه‌د" ه‌. "ئه‌ژی ئازا قه‌ره‌داخی" دیزانی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی كردووه‌ و له‌ چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ تیراژی ٥٠٠ دانه‌ چاپ كراوه‌..

ئه‌م دیوانه‌ جگه‌ له‌ شیعره‌كان ٥۸ چوارینه‌ به‌ ناونیشانی ( چوارینه‌كانی ئیشق) له‌ خۆ ده‌گرێ.

جێی باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م دیوانی ( ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی)ـیه‌ و ساڵی پار دیوانی یه‌كه‌می ده‌رچوو به‌ ناونیشانی ( ئارا.. به‌سته‌ی ژیان و مه‌رگ).

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.