بڕیار وایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:30 خوله‌ك پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له پارێزگای دهۆك به چاودێری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست پێبكات.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین كه پرۆسه‌كه به به‌شداری و چاودێری سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ لایه‌نێك بایكۆتی پرۆسه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه‌وتوون كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و بریار وایه كاتژمێر 12:30 خوله‌كی ئه‌مرۆ 14 ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبكرێت به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست.
په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.