كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نزیك گه‌لی باڵندا له ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێكان ده‌كه‌نه ئامانج و بۆردوومانێكی سه‌ختی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نزیك گه‌لی باڵندای سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانێكی چڕی شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌لی باڵندا ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ته‌قێننه‌وه.
به‌هۆی بۆردوومانهكهشهوه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ڕێگاو بانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه و به هۆی نزیكی تۆپبارانكردنهكهش له خه‌ڵكی ناوچه‌كه توشی دڵه‌ڕاوكێی و نیگه‌رانییه‌كی زۆر هاتوون و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه دووربكه‌ونه‌وه و بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش بوه‌ستێت تا ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
به‌شار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.