شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای دوكان – سلێمانی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه چوار ئه‌ندامی خێزانێك بوونه قوربانی .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری قه‌مه‌ره له‌سه‌ر ڕێگای دوكان – سلێمانی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه 2هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی ( س ، ڕ ، ڕ ) له‌دایكبووی 1986 و ( ل ، ه ، غ ) ته‌مه‌ن 6 مانگ، گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن .
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه فریاگوزارییه‌كان ته‌رمی دوو هاوڵاتییه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له شاری سلێمانی كران و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه .
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: له ئێستاشدا له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.