شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ست گیرا به‌سه‌ر چه‌ند ماتۆڕ سكیلێكی بێ سه‌ره‌تا و ئامێرێكی هه‌ڵكه‌ندنی بیر كه به پێی یاسا ڕێگه پێنه‌دراوه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن شه‌وی ڕابردوو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ند ماتۆڕسكیلێك و ئامێرێكی بیر هه‌ڵكه‌ندن كه به‌پێی یاسا ڕێگه پێنه‌دراوه و سه‌رجه‌م به‌كار هێنهرانیشی ده‌ستگیر بكرێن و ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه .
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ لێپێچینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو سه‌رجه‌م پێشێلكارییه یاساییه‌كانی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.