به‌ڕێوه‌بوه‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌خانه‌قینه‌وه ته‌رمی خوشك وبرایه‌ك هێنرایه به‌شی بزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه به‌هۆكارێكی نادیار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: به گوته‌ی كه‌سوكاریان ئه‌و دوو ته‌رمه به‌ناوه‌كانی (فایه‌ق محمد ساڵح) له‌دایكبووی 1935 و (فایه‌قه محمد ساڵح ) له‌دایكبووی 1945 ناوبراوان.
ده‌شڵێت: خوشك و براكه هه‌ردووكیان پێكه‌وه ده‌ژین و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ن ڕۆژێك له‌لایه‌ك كه‌سوكاریانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كرێت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه له‌كاتی چوونیان بۆماڵه‌كه‌یان ده‌بینن هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ده‌شڵێت: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی بشكنین وهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ته‌رمه‌كانیان له‌پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.