ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ته‌مموزى 2018، په‌یامنێرى كوردستان تیڤى پێمانی ڕایگه‌یاند كه بنكه‌ى پۆلیسى دوومیز سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له گه‌ره‌كى شه‌ریكه‌ى تاریق له شارى كه‌ركوك كجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه به ناوى ( مونا شوكور موحسن ) به تۆمه‌تى ههرهشهكردنى دوكانداران له رێگه‌ى فرێدانى نامه‌ى هه‌ره‌شه بۆ نێو دوكان و بازاره‌كه‌دا.
هاوكات ده‌ست به‌جێ تاوانبار ده‌ستگیر كراوه و له بنكه‌ى پۆلیسى دوومیز دواى لیكوڵینهوه دانى به تاوانه‌كه‌ى داوه و له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له رێكخراوى داعشى په‌یوه‌ندى هه‌یه و كار بۆ ڕێكخراوى تیرۆرستی داعش ده‌كات.
جێى ئاماژه‌یه تاوانبار ( مونا شوكور موحسن ) خه‌ڵكى عوزیریهى سه‌ر به شارۆچكه‌ى داقوقه و براییهكى به پێى ماده‌ى 4ى تیرۆر له شارى سلێمانى ده‌ستگیركراوه.
له ئیستادا هێزێكى دژه تیرۆرى عێراقى چوونه بۆ بنكه‌ى پۆلیسى دوومیز و ئافره‌ته‌كه‌یان بردووه.
ئاماده‌كردنى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.