شه‌وی رابردو له شاری کۆلنی ئه‌لمانیا و له به‌رده‌م ماله‌که‌ی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو هێرش کرایه سه‌ر دکتور به‌ختیار ئیبراهیم سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ی دۆستایه‌تی کورد و ئیسرائیل به سوکی برینداری کرد .
کاردوخ جان ئه‌ندامی کیفا هاورێی ناوبراو به مالپه‌ری کوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی هێرش کرده سه‌ر به‌ختیار سه‌رۆکی كۆمه‌ڵه تا ئێستا نازانن کێن به‌ڵام له لای پۆلیس سکاڵا تۆمارکراوه و ووتی ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه سه‌رۆکی کۆمه‌له و ئێمه ده‌بینه ئامانجی ئه‌م جۆره هێرشانه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خوشخانه ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو باشه جێگای ئاماژه‌یه کۆمه‌له‌ی دوستایه‌تی کوردستان و ئیسرائیل (کیفا)چه‌ند ساڵێکه دامه‌زراوه و له بواری به‌هێزکردنی لوبی کورد له ده‌ره‌وه کار ده‌کات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.