هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) چەند ناوچەیەکی حەسەکەیان ڕادەستی حکومەتی رژێمى سووریا کردوه‌و میدیاکانی سەربە حکومەتی سووریاش دەڵێن" ئەوە بەشێکە لەڕێککەوتنی نێوانیان.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی سەربە حکومەتی سووریا ڕایانگەیاند" یه‌كینه كوردییه‌كان له حه‌سه‌كه، گه‌ڕه‌كی نهشوهیان له شاره‌كه راده‌ستی سووپا كردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا به‌ربه‌ستی ئه‌منییان له ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه داناوه، به مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه.
ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی سووریا ئاشكرایان كرد، کە ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌سه‌ده به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سووریا و لەڕێککەوتنەکەدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه ئاڵا و درووشمه‌كانی هه‌سه‌ده له شه‌قامه‌كانی حه‌سه‌كه بهێنرێنه خواره‌وه و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوانیان پته‌وتر بكرێت.
هاوکات به‌رپرسانی كورد له سووریا به ته‌واوی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا ئه‌نجام دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.