Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:33

لە دهۆک 47 بنکە بۆ تۆماری دەنگدەران کرانەوە

بڕیارە لە ٣٠ی ٩ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای دهۆک ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی بۆ پارێزگاکە  ڕاگەیاندران.

لە کۆنگرەکەدا، عەلی بەندی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە پارێزگای دهۆک گوتی" لە پارێزگای دهۆک ٤٧ بنکەی دەنگدان بۆ تۆمارکردنەوە و دڵنیابوونی تۆماری دەنگدەران لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک کرانەوە."

گوتیشی" بۆ کارئاسانکردنەوەش پێشتر ٤١ بنکەی دەنگدانمان هەبوون کەچی ئێستا ٦ بنکەی ترمان کردنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بەرەو بنکەکان بچن."

گوتیشى" لەو بنکانەی دەنگدان ١٣یان لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ٨یان لە قەزای زاخۆن و و ئەوانەی ماویشن لە قەزاکانی سێـمێل و ئامێدی و بەردەڕەش و شێخان و ئاکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش ٣١٦ کەس وەک گرێبەست دامەزراوان و لەسەر ئەم بنکانە کار دەکەن."

بڕیارە لە ٣٠ی ٩ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و قۆناغی تۆماری لیستەکان و هاوپەیمانیەکان تەواو بوون، ئێستاش قۆناغی تۆماری دەنگدەرانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.