Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:31

له‌ رووباری خازر منداڵێکی ئاواره‌ی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان خنکا

بۆ خۆفێنك كردنه‌وه‌ روویان له‌ زێی خازر كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌زێی خازر دوای ئه‌وه‌ی باوك و منداڵێك بۆ خۆفێنك كردنه‌وه‌ روویان له‌ زێی خازر كردووه‌، به‌ هۆی نه‌شاره‌زایی مه‌له‌كردن له‌ شوێنه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ نوقمی نێو رووباره‌كه‌ بووه‌، له‌ كاتێكدا باوكی هه‌وڵی رزگاركردنی داوه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ٩ ساڵانه‌ نوقمی ژێر رووباره‌كه‌ بووه‌و خنكاوه‌.

 دوای رووداوه‌كه‌ش تیمی ژێرئاوی خه‌بات گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌ و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌یان كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حیكمه‌ت ساڵح ، به‌رپرسی تیمی ژێرئاوی خه‌بات به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تیمه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دوای گه‌ران به‌ شوێنی ته‌رمه‌كه‌دا توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كورت ته‌رمی منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌ له‌ ژێر رووباره‌كدا ده‌ربهَینن و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌.

په‌یامنێر/ سالار نامق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.