ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12 ى ته‌موزی 2018 ، د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌میانى كردنه‌وه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند نه‌خۆشى تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان نەماوە.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، وه‌زاره‌ت لە پێشكەشكردنی خزمەتی تەندروستی بەردەوامە بۆ هاوڵاتیانمان له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچكه و ناوچه‌كانى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌بیندرێت له‌كردنه‌وه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ته‌ندروستى
د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند ، ده‌رمان له‌عێراق كه‌می كردووه ، بۆیه به‌شى ناردنى ده‌رمان بۆ كوردستانیش كه‌م بووه ، حكومه‌تى هه‌رێن له‌هه‌وڵی خێرادایه له‌سه‌ر بودجه‌ى تایبه‌تى خۆی ده‌رمان دابین بكات بۆ هاوڵاتیانمان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.