سه‌رۆكی لقی ھه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره یه‌ك ملیۆن ١١٢ ھه‌زار و ١٤٨ كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
ئارام نه‌جمه‌ددین، سه‌رۆكی لقی ھه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنی پێشووتر ٥٣ بنكه‌ی تۆماركردنی ده‌نگدان هه‌بوو، ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ٣٣ بنكه‌ی دیكه زیادكراون و سه‌رجه‌میان بوونه‌ته ٧٦ بنكه كه به‌ڕووی ھاووڵاتییان كراونه‌ته‌وه و ٥٢٨ فه‌رمانبه‌ریش پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
گوتیشی: بۆ تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران ٣٦ بنكه له‌ناو سه‌نته‌ری شار و ٤٠ بنكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شار كراونه‌ته‌وه و ته‌واوی ئاسانكاری بۆ ده‌نگده‌ران ده‌كرێت له‌كاتی تۆماركردنی ناوه‌كانیان.
روونیشیكرده‌وه كه بۆ تۆماركردنی ده‌نگده‌ران كه تایبه‌ته به كۆمیسیۆنی ھه‌رێم، پشتبه‌ستراوه به داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆبۆنی خۆراك، بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره یه‌ك ملیۆن ١١٢ ھه‌زار و ١٤٨ كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه له كاتێكدایه له ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بریتیی بوو له یه‌ك ملیۆن و ١٤٨ ھه‌زار ده‌نگده‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.