لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری شه‌ش مانگی رابردوی كار‌و چالاكیه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه كه سه‌دو پازده شوێن له‌وماوه‌یه‌دا داخراوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2018.7.12، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری شه‌ش مانگ ( 1.1-2018.7.1 )ی رابردوی خۆی بڵاوكرده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی سه‌ردان و پابه‌ند نه‌بوان و سه‌رپێچی و بڕی غرامه‌ی تێدا رونكراوه‌ته‌وه.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان (18) هه‌زار و سه‌د و چل چوار سه‌ردانیان بۆ پشكنینی بۆ ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه كردوه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌خراوه‌ته روو؛ له‌كۆی ئه‌و سه‌ردانانه هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و شه‌ش پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها؛ (2) هه‌زار و چوار سه‌د و حه‌فتاو دو شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن.
به‌هۆی دوباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیان (115) شوێن له شه‌ش مانگی رابردوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه داخراون و (7) شوێنیش له دادگا په‌ڕاوی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وش خراوه‌ته روو؛ كۆی گشتی ئه‌و خۆراك و مادده نه‌شیاونه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه كه زیاتر له (198) تۆن و (678) كیلۆگرامه.
ئاماره‌كه بڕی غرامه‌كه‌ی خستۆته روو كه (113) ملیۆن و (8) سه‌د هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رداهاتی گشتی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.