لهراگهیاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 12ی 7 ی 2018 ، لەگەڕەكی بەختیاری لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەك لەكاتی كاركردنیدا كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواسترایەوە ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
هاوڵاتییەكە ناوی ( ( أ ، ن ، ر ) ەو لەدایكبووی 1981 ، پیشەی كرێكار بووەو لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتۆتە خوارەوەو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.