سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بوو نوخبه‌ی سیاسی پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، چونكه كوردستان پێویستی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی وا دیبلۆماسی و مۆراڵی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیمنكی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: من له‌ژیانی خۆمدا شه‌خس په‌رست نه‌بووم ده‌بێت وه‌ك خۆی شته‌كان ببینین و هه‌ڵسه‌نگێنین، به‌ڵام له‌دوای بارزانی بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌كوردستان دروست بووه، به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه قه‌دری پیاوی لێهاتوو نازانین، به‌ڕاستی ده‌بوو نوخبه‌ی سیاسی پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی بكه‌ن ، چونكه كوردستان پێویستی به‌كه‌سایه‌تیه‌كی وا دیبلۆماسی و مۆراڵی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه، له‌دوای سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاسته ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شكراوه، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان خۆی یاسا ده‌رده‌كات و خۆی په‌سه‌ندی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش له‌ڕوی دیموكراسیه‌و نامۆیه ، ڕاسته له‌ڕووی ڕێ و شوێنه‌كانه‌وه كاره‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌ڕووی ئیعتبارییهوه ئه‌و بۆشاییه به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.