Erbil -3°C سێشەممە 25 شوبات 06:29

پرۆژە یاسای ھەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پەسندکرا

لە کار و ئەرکە دارایی و کارگێڕییەکانی بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


پەرلەمانی کوردستان یاسای ھەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی پەسندکرد.

ئه‌مڕۆ له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رپڕۆژه‌ یاسایی هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بڕیاری له‌سه‌ر دوو ماده‌ دا.

بەپێی یاساکە، ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامنادرێت، کە بڕیارە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە ماددەی دووەمی یاساکەدا هاتووە، کارکردن بە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت. هەروەها دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کار و ئەرکە دارایی و کارگێڕییەکانی بەردەوام دەبێت و لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران کارەکانی ئەنجامدەدات.

لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا هاتووە، پێویستە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەکەمیدا لەژێر رۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستوورییەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بدات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.