دوای ئه‌وه‌ی سیروان سیرینی كه‌مانچه‌كه‌ی موجته‌بای میرزاده ده‌كرێت و لای خۆی بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌یپارێزێت ده‌یكاته دیاری هاوڕێكی خۆی .
له مباره‌یه‌وه سیروان سیرینی به زاری كرمانجی رایگه‌یاند: " ئه‌و كه‌مانچه ناوازه‌ییه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد موجته‌بای میرزاده‌م كڕی ویستم له ئه‌مریكا له مۆزهخانهێكی تایبه‌ت به هونه‌ر دایبنێم دوای ده‌ساڵ له گه‌ڵ خۆم هێنایه‌وه ، به‌پێویستم زانی وه‌ك وه‌فایه‌ك له به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردن به بواری هونه‌رو مۆزیكی كوردی كه‌مانچه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی مۆزیكی ژه‌نی به‌توانا موجته‌بای میرزاده به‌دیاری بده‌مه هاوڕێ و مامۆستای خۆشه‌ویست سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی ، سیرینی گووتیشی ئه‌و كه‌مانچه‌یه ئامێرێكی ناوازه و گرانبه‌های مۆزیكه و هی ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد كۆچكردوو (موجته‌بای میرزاده) بوو، كه چه‌ندین ساڵه له‌لای خۆم پاراستبوو، سیرینی گووتیشی بهرلهجهژنی ره‌مه‌زان له ڕێوڕه‌سمێكی خنجیلانه‌دا پێشكه‌شم كرد به هونه‌رمه‌ندی ئازیز مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی)، ئه‌وه‌ش له‌پای خزمه‌تی زۆر و به‌رز راگرتنی رۆڵی دڵسۆزانه‌ی ".ئه‌وه‌شی خسته روو ، خۆم ساڵانێكی زۆر كارم له بواری هونه‌ریدا كردووه و له چه‌ندین ئامێری موزیك شارهزام، هه‌ر بۆیه‌ش هیواخوازم ئه‌و بواره بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت و رێزیش له‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییانه بگیرێت، كه ته‌مه‌نێكه له‌ناو بواری هونه‌ریدان و بوونه‌ته قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ و...هتد. دیاره مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی)یش به یه‌كێك له‌و كه‌سانه دادنرێت و شایسته‌ی ئه‌و رێزگرتنهیه .
سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌ید جه‌بار له شاری رواندز له ساڵی 1963 له‌دایك بووه ، ساڵی 1985 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی موسڵی ته‌واوكردووه به‌شی كه‌مان ، له‌پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی به‌شداری له‌خوولی فێربوونی مۆسیقا كردووه له‌سه‌ر ئامێری ئۆكۆردیۆن ، دواتر بۆته ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چه‌ندین ئاواز‌و كۆنسێرت و كاری مۆزیكی بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان كردووه، چه‌ندپارچه مۆسیقاێكیشی له تیڤیه‌كان به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوكردۆته‌وه یه‌كێكه لهئهندامهكاراكانی تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌ی رواندز سه‌ید ئه‌حمه‌د هه‌ر له‌هونه‌ردا له خۆشنووسی ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌و وێنه‌و تابلۆی هونه‌ریش ده‌كێشێت و له ئێستادا له‌شاری هه‌ولێر داده‌نیشتێت و فه‌رمانبه‌ره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر .
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.