Erbil -4°C سێشەممە 25 شوبات 06:07

قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندى له‌باره‌ى ماتۆرسکێل ئه‌م بڕیاره‌ى دا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


بڕیار درا دەست بەسەر تەواوی ئەو ماتۆرسكێلانەدا بگیرێت كە سەرەتایان نییە و بە رێگای قاچاخ هاوردە كراون، یاخود دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.


لە درێژەی ئەو زنجیرە كۆبونەوانەدا كە بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ رێكخستنی شار و بنەبڕكردنی دیاردە نەخوازراوەكان، ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ 11-7-2018 لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد- قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری هاتووچۆی سلێمانی و گومرگ و چاودێری بازرگانی و نەهێشتنی تاوان و ژوری بازرگانی و ژینگە و لیژنە هاوبەشەكاندا كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێكخستنی مامەڵە و بەكارهێنانی ماتۆر سكیل و لێكۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنەكانیان. ئاماژە بەوەكرا دیاردەی بەكارهێنانی ماتۆرسكیل بە شێوەیەكی نایاسایی بووە بە هۆی زۆربوونی روداوەكانی هاتوچۆ و زیادبوونی رێژەی تاوانەكان، ئەمە سەرەڕای بێزاری و گلەیی زۆری هاوڵاتیان بەوەی كە بە شێوەیەكی نەشیاو لە گەڕەك و كۆڵانەكاندا هاتوچۆ بەو ماتۆڕسكیلانە دەكرێت.

لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێك درا، لەوانە:
1-    داخستنی تەواوی ئەو پێشانگایانەی ماتۆڕسكیل كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە.
2-     دەستبەسەردا گرتنی تەواوی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر چەند جارێك ئاگاداركرابوونەوە و هیچ سەرەتایەكیان نییە، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەل ئیدارەی قەزا‌و ناحییەكاندا.
3-    جەختكردنەوە لەسەر بڕیارەكانی كۆبونەوەی رابردوو بەوەی كە پۆلیس و ئاسایش ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بكەن.
4-    بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكاری پێویست لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بگرێتە بەر كە لە گۆڕەپانی دەستبەسەردا گرتندان.
5-    مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە سەرەتایان هەیە، بەڵام دەبنەهۆی پیسكردنی ژینگە و بێزاركردنی هاوڵاتیان.
6-    هاوكات بڕیاردرا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئیجرائاتی توند لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەدا بكات كە دوكەڵی زۆر دەكەن یان بەهۆی رژانی نەوت و گازەوە شەقامەكان پیس دەكەن، بۆ ئەوەش لەكاتی تازەكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكاندا خەخت لە مەرجەكانی توندوتۆڵی بكاتەوە و بە هاوبەشی بەرێوبەرایەتی ژینگەی سلێمانی سزای توندی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات كە دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە.
7-    لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راسپێردرا لەگەڵ هێزە ئەمننییەكاندا كاری پێویست و بەپەلە بكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.