ژه‌نڕاڵ مایكێل نه‌گه‌تا، سه‌رۆكی به‌شی به‌رنامه‌دانان بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی عێراق پرسی كه‌ركووك ده‌بێت.
له رۆژی 12-5-2018 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی نوێی عێراق پێك نه‌هاتووه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌و پرسه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق.
شاری كه‌ركوك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق داگیركرا، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه له ئێستادا داعش به ئاره‌زووی خۆی چالاكی له ده‌وربه‌ری كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌دات.
په‌یامنێر/ ره‌حیم ره‌شیدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.