بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر راگەیاند، محەممەد ئیسماعیل، ئەو مێردمنداڵەی لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو لە گوندی بیرۆكانی قەزای سۆران تووشی تای خوێنەربوون بووبوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر گوتیشی دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە ماوەی 15 رۆژدا، ئێستا بەتەواوی چاكبووەتەوە، ئەمڕۆ نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری بەجێهێشت.
د. سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا گوتی: ئەم حاڵەتە لە نەخۆشییە لە زۆر شوێنی جیهان هەبووە، کە هەتا ئێستا هەشت حاڵەت لە عێراق تۆمار کراوە، کە بەداخەوە شەشیان گیانیان لەدەست داوە، ئەو حاڵەتە پۆزەتیڤەی کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو، بەختەوەرانە چارەسەری بۆ کرا و ئەمڕۆ بە تەندروستییەکی باش و دوای چاودێرییەکی چڕوپڕ دەگەرێتەوە ماڵی خۆی.
د. سامان بەرزنجی گوتیشی: ئەوەی ئێمە مەبەستمان باسی بکەین، ئەوەیە دەبێ ئەو دڵەڕاوکێ و فۆبیا و ترسەی کەلە سۆشیال میدیا و لەناو خەڵک و جەماوەر بڵاو کراوەتەوە، دەیڕەوێنینەوە و ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی تەواو دایە و هەموو دەرمان و چارەسی پێویست بۆ پێشگیریی ئەو نەخۆشییە لەبەردەستە.
گوتیشی: سەرچاوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون کە سەرچاوەکەی ئەو شوێن و جێگایانەیە کە خەڵک پەیوەندییان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشت و قەسابخانەیە و دەبێ هەموو لایەک خۆمان لێی بپارێزین.
پێشتر حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە گوندی "بیرۆکان" لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران کە پیشەی سۆران بووە و بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵ لەڕێگەی گەنەوە تووشی ئەو نەخۆشییە بوو کە دەستبەجێ لەرێگەی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی تەندروستی و ناوەندە دەرمانییەکان ڕێکاری گونجاو بۆ چارەسەر و دەرمانکردنی گیرایە بەر.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری فەرمی هەڵمەتێکی فراوان بۆ پێشگیری و بەرەنگاربوونەویە تای خوێنبەربوون دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.