Erbil -3°C سێشەممە 25 شوبات 02:22

کۆتایی ئەم مانگە یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە دەستپێبکات

بۆ هەر حاجیەك 4 هەزارو سەد دۆلاری لیوەردەگیرێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت لە كۆتایی ئەم مانگەوە یەكەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێبكات، بۆ هەر حاجیەكیش بری چوار هەزار وسەد دۆلاری لیوەردەگیرێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" گەشتی عومرە كۆتاییهاتوە و لەئێستادا ئەنجام نادرێت، ئەوەش بەهۆی نزیكبونەوەی مەراسیمی حەج و چاوەڕوانیش دەكرێت لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەدا یەكەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێبكات".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاندوە"حاجیان قۆناغ بەقۆناغ لەڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە بۆعەرەبستانی سعودی بەرێ دەكرێن و بۆ ئەمساڵیش بڕی چوار هەزارو 100 دۆلار لەوكەسانە وەردەگیرێت كە فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن و ئەو پارەیەش لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە دیاریكراوە و ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایەی بڕی پارەكە دیاری دەكەین"

وابڕیارە بۆئەمساڵ پێنج هەزارو 439 كەس بەمەبەستی بەجێهینانی فەریزەی حەج لە هەرێمی كوردستانەوە بۆعەرەبستانی سعودیه‌ گەشت بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.