به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایده‌گه‌ێنێ دوای ههولَ وماندووبون ،ئه‌و 8 هاووڵاتییه‌ی كه دوێنێ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كرابون، ئه‌مڕۆ ئازادكران .
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ پادگانهكانی سوپای پاسداران سێ شوان و پێنج له كه‌سوكاریانی ده‌ستگیركرد كه به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان روویان له كوێستانه‌كان كردبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاسه‌وانی سنوور، توانرا كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان و ئێستا سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ئاژهڵهكانیانن.
په‌یامنێر/ مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.