به‌شێكی ئه‌و شاره تازانه‌ی كه بنیاتنراون سیسته‌می كاره‌باكه‌یان پێوه‌ری زیره‌كه‌و له رێگای كرینی كارته‌وه كاره‌با به‌كارده‌هێنن، له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی به‌كاربه‌ر تۆمار كراوه، ئه‌وه بۆ هاوۆڵاتیان روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و سیسته‌مه چۆن به‌كاردێت و گرنگی بۆ هاووڵاتیان چییه.
ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كات و پێوه‌ری زیره‌ك به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌و ستراتیژی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ناوده‌بات و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و پرۆژه‌یه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رپێچیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی كاره‌با . هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندایهو ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر ده‌كات و دادوه‌ری له‌دابه‌شكردنی كاره‌با فه‌راهه‌م ده‌كات و هه‌موو ئه‌و گرفته ته‌كنیكی و هونه‌رییانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی لۆده‌وه رووبه‌رووی تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم بووه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.