Erbil -0°C دووشەممە 24 شوبات 20:39

له‌ سلێمانی برا بچوکێک برا گه‌وره‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت

به‌ ده‌مانچه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9ی ته‌مووزی 2018 ، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ستابوو به‌ كوشتی براكه‌ی .

ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی 2ی7ی 2018 ، هاوڵاتی ( ه ، م ،م ) له‌دایكبوی 1988 ، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی له‌شاری سلێمانی به‌فیشه‌ك كوژرا .

له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌وتاوان و كه‌شف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوه‌كه‌ و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌یه‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی توانرا تۆمه‌تبار ( ه ، م ،م ) له‌دایكبووی 1990 ،ده‌ستگیر بكرێت .

ده‌شڵێت: تۆمه‌تبار به‌ ده‌مانچه‌ براكه‌ی خۆیی كوشتووه‌و له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌دا هه‌ڵاتووه‌ ، له‌ ئێستاشدا تۆمه‌تبار له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌نده‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.