سه‌ره‌رای نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكى كوردستان و عێراق له گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى دیجله ،چالاكوانانى تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رنج راكێشى شارۆچكه‌یه‌كى ژێرئاوكه‌وتووى كوردستانیان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ى ئاوى دیجله ده‌ركه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كان ده‌ركه‌وتووه دواى گرتنه‌وه‌ى ئاوى روبارى دیجله له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیا و كه‌مبونه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له ئاوى به‌نداو و گۆمه‌كانى عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى جۆراو جۆرى به‌دواى خۆى دا هێناوه ، جیا له پرسى كێشه‌ى ئاو ، له گه‌ڵ دابه‌زینى رێژه‌ى ئاوى به‌نداوى موسڵ ،شارۆچكه‌یه‌ك به‌ته‌واوى ده‌رده‌كه‌وێت، به گوێره‌ى ووته‌ى كه‌سانى ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و شارۆچكه‌یه زوممارى كۆنه له كاتى دروستكردنى به‌نداوه‌كه له ساڵى 1985 گواسترابوونه‌وه بۆ شارۆچكه‌ى زوممارى تازه ،ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه دواى 33 ساڵ شوێنه‌وارى خانوو ماڵه ژێرئاو كه‌وتووه‌كان تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك خۆى ماوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.