رائید (س .ف ) ئه فسه ر له به ڕێوه به رایه تی پۆلیسی كه ركوك به كوردستان تیفی ڕاگه یاند ئه مرۆ دووشه‌ممه 9 ى ته‌موزی كۆتایی هات به حاڵه تی (انزار) ، ئاماده باشی سه رجه م هێزه ئه منییه كانی كه ركوك هات ، كه وا بۆ ماوه ی ١٠ ڕوژه له ترسی هه ڕه‌شه كانی داعش له‌حاڵه‌تى ئاماده باشی دابوون
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاشیگه‌یاند ، هێزه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ته‌واوى سنوری كه‌ركوك له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشى دابوون بۆ هه‌ر جوله‌یه‌كى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ریان
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و دژه تیرۆری عێراق و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، به‌هێزى سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری داگیر كرا به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى له %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا ، وێڕای ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى بوون .
له‌دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ریش جموجۆلى چه‌كدارانى داعش زیادی كردووه له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی به‌هۆیه‌وه ئه‌و هێزانه له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشى دابوون له‌ماوه‌كانى رابردوو به‌هۆی ترس له‌هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بۆ سه‌ریان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.