به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی (ح. ر. ص) له دایكبوی 1982 ، ( ع. ع. م) له دایكبوی 1991 و خێزانی به‌ناوی (د. س. د) له‌دایكبوی 1993 كه هه‌رسێكیان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و دانیشتوی شاری به‌غدان ، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ڕویان له سه‌یرانگای دوكان كردبوو له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی مه‌له‌وانی دوكان توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌رمی هه‌رسێكیان ده‌ربهێنرێته‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.